پرسیار: زەکاتی قستی خانوو چۆن دەدرێت ئەگەر تەنها یەک قستی دابێت؟
وەڵام: زانایان دەڵێن کڕینی پارچە زەوی بە قسط بۆ بازرگانی یان خانوو دوو حاڵەتە:
یەکەم: کەسێک پارچە زەوی یەکی کڕیوە یان خانوو بە قسط، دەتوانێت تصرفی تێدا بکات بۆ فرۆشتن، ئەمەیان واجبە زەکاتی لێ بدات.
دووەم: کەسێک پارچە زەوی یەکی کڕیوە یان خانوو بە قسط، ناتوانێت تصرفی تێدا بکات ھەتا قسطەکان ھەمووی دەدات یان نیوەی یان سێ چارەکی دەدات، ئەمەیان زەکات لەسەری واجب نییە ھەتا دەتوانێ تصرف تێدا بکات.
زانایانی اللجنە الدائمە دەڵێن: (ئەگەر ئێوە مەنع کرابن لە تصرف کردن تێیدا، ئەوە زەکات لەسەر ئێوە نییە تا دەبنە خاوەنی و تصرفی تێدا دەکەن، دوای تصرف کردن زەکات واجب دەبێت بۆ داھاتوو ئەگەر ساڵێکی بەسەردا تێپەڕی). فتاوى اللجنة الدائمة (٩/٤٤٩).
ئەگەر کڕینی زەوی یان خانوو بۆ بازرگانی نەبوو زەکاتێ لێ ناکەوێت، وەک ئەوەی کەسێک خانوو دەکڕێت بە قیست بۆ خۆی تا تێیدا نیشتەجێ بێت.