پرسیار: حیکمەت لە بەڕۆژوو بوون چییە؟
١ـ بۆ ئەوەی تەقوای خوا بکەن و ئیماندار ببێتە ئەهلی تەقوا.
٢ـ زانینی نیعمەتەکانی خوای گەورە لەسەر بەندەکان بە ئارەزووەکانی خواردن و خواردنەوە و نیکاح، چونکە قەدری نیعمەت نازانرێ ئیلا بە دژەکەی، ھەروەک دەوترێ: بە دژەکەی شتەکان دەناسرێن، کەسێک بەردەوام تێرە و خۆشی بە خێزانی خۆی دەبات، قەدری ئەم نیعمەتە باش نازانێت، بەڵام ئەگەر ڕێگری لێی کرا و دابڕا لێی بە شەرع یان قەدەر، ئەوە هەست بە نیعمەتی خواردن و خواردنەوە و نیکاح دەکات.
٣ـ ڕاھێنانی نەفس لەسەر ئارام گرتن، ھەتا دەبێتە کەسێکی ئارامگر، چونکە ڕۆژگر ھەیە کاتی ڕۆژوو گرتن برسی دەبێ یان تێنوو دەبێت، ئەم ڕۆژووە دەبێتە ڕاھێنانی ئارام گرتن لەسەر بزر بوونی شتی خۆشەویست، ئەمە پەروەردەی نەفسی یە.
٤ـ دەوڵەمەند دەزانێت پێویستیەکانی ھەژار چیین بەھۆی ڕۆژووەوە، دڵی نەرم دەبێت و بەزەیی پێیدا دێتەوە، لەبەر ئەوە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت بەخشندەترینی خەڵکی بووە لە بەخشین، بەتایبەتی لە مانگی ڕەمەزان، کاتێک جبریل دەھات قورئانی لەگەڵ مراجعە دەکرد، مرۆڤ نازانێت پێویستی یەکانی کەسی لێ قەوما و ئازارەکانی چین ئیلا ئەگەر برسی بێت، بەمە بەزەیی بە برا ھەژارەکانیدا دێتەوە.
٥ـ تەسک بوونەوە مەجاری بۆ شەیتان، چونکە بەزۆر خواردن دەمارەکانی خوێن پڕ دەبن و فراوان دەبن، بە کەم خواردن مەجاری تەسک دەبن، مەجاری خوێن شەیتان ھاتوچۆی پێدا دەکات، لەبەر وتەی : (الشیطان يجري من ابن ادم مجرى الدم)، لەبەر ئەوە فەرمانکراوە بەو مرۆڤەی ناتوانێ ژن بھێنێت بەڕۆژوو بێت، بۆ ئەوەی مەجاری خوێن تەسک ببێتەوە و شەھوەت کەمتر بێت و شەیتان زاڵ نەبێت بەسەر کەسەکەدا.
٦ـ پارێزگاری یە بۆ زۆری رطوبات لە لاشە، لەبەر ئەوە ھەندێک خەڵک لەش ساغییان زیاد دەبێت بە ڕۆژوو گرتن.
٧ـ لە پێش و پاش خێر و چاکە بەدەست دەھێنێت لە عیبادەتی خوا، لە پێشی پارشێو خواردن، چونکە پارشێو عیبادەتە، لەبەر وتەی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (تسحروا فإن في السحور بركة)، پاداشتی کاتی ڕۆژوو شکاندن، چونکە خۆشەویسترین بەندە لای خوا ئەوەیە پەلە دەکات لە ڕۆژوو شکاندن.
٨ـ زۆربەی ڕۆژووگرەکان کاتیان ھەیە بۆ عیبادەت، لەبەر ئەوە دەبینیت مرۆڤ کاتی ڕۆژوو گرتن عیبادەتی زیاد دەکات، ڕۆژی بەڕۆژوو بوون و بێ ڕۆژوو بوون وەک یەک نیین، مەگەر بۆ کەسێکی غافل وەک یەک وابن، غافل حاڵەتێکی تری ھەیە، بەڵام مرۆڤی بە ئاگا و ژیر ڕۆژی بەڕۆژوو بوون و بێ ڕۆژوو بوون لەلای وەک یەک نیین. (فتح ذي الجلال والإكرام) (٧/١٦).