پرسیار: دەکرێت ڕوونکردەوە بدەن لەسەر نییەتی ڕۆژووی ڕەمەزان؟
وەڵام: زانایان دەڵێن:
ـ نییەت مەرجە بۆ ڕۆژوو وەک هەموو کردەوەکانی تر، دەبێت نییەت پێش بانگی بەیانی بهێنیت (واتە: شەو) بۆ ڕۆژووی واجب، بەڵام ڕۆژووی سوننەت ئەگەر شەویش نییەت نەهێنیت دروستە، بەڵام ئەگەر نییەت بە ڕۆژ بهێنێت نابێت دوای بانگی بەیانی هیچی خواردبێت.
ـ نییەت ھێنان بۆ مانگی ڕەمەزان تەنها سەرەتای مانگ نییەت هێنان بەسە، لەسەر وتەی ڕاستی زانایان.
ـ نییەت بە دڵە نەک زمانە، پێویست ناکات بە زمان نییەت بێنی.