سەردێری پرسیار: ئافرەتی دووگیان ئەتوانێ بەڕۆژوو نەبێت؟

بەرواری دانان: 2022-04-03 کۆدی پرسیار: 2485

پرسیار:

پرسیار: ئافرەتی دووگیان ئەتوانێ بەڕۆژوو نەبێت؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەلێن ئافرەتی دوو گیان وەک کەسانی تر داوای لێکراوە بە ڕۆژوو بێت ئیلا ئەگەر ترسی لەسەر نەفسی خۆی ھەبێت یان مناڵەکەی، ئەو کات ڕێگە پێدراوە بۆی بە ڕۆژوو نەبێت، ڕۆژوو شکاندن ئەم سێ حاڵەتانەن:

یەکەم:  دروستە بۆی ڕۆژووی بشکێنێت، ئەگەر ڕۆژوو گرتن لەسەری گران بوو و و زیانی بۆی نەبوو.

دووەم: واجبە لەسەری ڕۆژوو بشکێنێت، ئەگەر ڕۆژوو زیانی بۆ ئافرەت ھەبێت یان بۆ مناڵی.

سێیەم: حەڕامە لەسەری ڕۆژوو بشکێنێت، ئەگەر ڕۆژوو لەسەری گران نەبوو و و زیانی نەبوو بۆی.

ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئافرەتی دوو گیان لەم دوو حاڵەتە زیاتر نییە:

یەکەم: ئافرەت توانای ھەیە بە ڕۆژوو بێت و ڕۆژوو کاریگەری لەسەر مناڵی نییە، ئەم ئافرەتە واجبە بە ڕۆژوو بێت، چونکە عوزری نییە بۆ تەرک کردنی ڕۆژوو.

حالەتی دووەم: ئافرەت توانای نییە بە ڕۆژوو بێت لەبەر گرانی حەمل لەسەری یان لەبەر لاوازی لاشەی یان بێجگە لە ئەمانە، لەم حاڵەتە ڕۆژوو دەشکێنێت بە تایبەتی ئەگەر زیانی ھەبوو بۆ مناڵ، ئەو کات واجبە ڕۆژوو بشکێنێت). فتاوى الشيخ ابن عثيمين (١/٤٨٧).  1/487

زانایانی اللجنة الدائمة دەڵێن: (ئافرەتی دووگیان واجبە لەسەری بەڕۆژوو بێت ئیلا ئەگەر ترسیی ئەوەی ھەبێت بەڕۆژوو بوون زیانی بۆی ھەیە یان بۆ مناڵی، ئەو کات ڕێگە دراوە ڕۆژوو بشکێنیت و پاشان ڕۆژوو بگرێتەوە دوای حەمل دانان و پاک بوونەوە لە خوئنی نیفاس). فتاوى اللجنة الدائمة (10/226).

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئافرەتی دووگیان و شیر دەر جێگیر بووە لە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرموودەی ئەنەسی کوڕی مالک رواە احمدە ، ڕوخسەتی داوە بۆ ھەردووکیان ڕۆژوو بشکێنن وەک گەشتیاری حساب کردووە، ھەندێک زانا دەڵێن بۆی نییە ڕۆژوو بشکێنێت ئیلا ئەگەر لەسەریان گران بێت، وەک نەخۆش یان ترسی لەسەری مناڵی ھەبێت). مجموع الفتاوى ابن باز (١٥/٢٢٤). 

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام