پرسیار: ئایا دروستە نوێژی خۆر هەڵات زیاتر لە دوو ڕەکاعەت بکەیت؟ ئایا دروستە کاتی خۆرهەڵاتن دوو ڕەکاعەت بکەیت و دواتر چەند ڕەکاعەتی تر بکەیت؟
وەڵام: وتەی ڕاست نوێژی چێشت تەنگاو و نوێژی خۆرهەڵات یەک نوێژن، هەروەها کەمترین ڕەکاعەت دوو ڕەکاعەتن، کە هەر چوار مەزهەبەکان یەک دەنگن لەسەر ئەمە.
زۆرترین ڕەکاعەتیش سنور بۆی نییە لەسەر وتەی ڕاستی زانایان، کە ئەمە وتەی طبری و ابن باز و ابن عثیمینە.
سەبارەت بە موالات مەرج نییە بۆ نوێژی چێشت تەنگاو، واتە مەرج نییە نوێژەکە دوو ڕەکاعەت دوو ڕەکاعەت بەدوای یەکەوە ئەنجام بدەیت.