سەردێری پرسیار:خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿وَإِلَىٰ عَادٍ أَخَاهُمۡ هُودٗاۚ﴾. بۆچی فەرمووی هود برای ئەوانە، نەیفەرموو ئەوان برای هودن؟

بەرواری دانان :2022-04-21 کۆدی پرسیار:2489

پرسیار:

خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿وَإِلَىٰ عَادٍ أَخَاهُمۡ هُودٗاۚ﴾. بۆچی فەرمووی هود برای ئەوانە، نەیفەرموو ئەوان برای هودن؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: چونکە برا بەردەوام چاکەی بۆ براکانی دەوێت، ئاماژەیە بۆ ئەوە ئەی هود دلسۆز و نەرم و نیان بە لەگەڵ قەومی خۆت، مامەڵەی برایانە لەگەڵیان بکە، هەروەها ئاماژەیە بۆ ئەوە مرۆڤ دەبێت تێکەڵی خەڵک بێت و خەڵک بانگ بکات بۆ ڕێگەی ڕاست و بەسۆز و بەزەیی بن بەرامبەر خەڵک و مامەڵەی برایانە لەگەڵ خەڵک بکەن، پێچەوانەی تەکفیریەکان تێکەڵی خەڵک نابن و سۆز و بەزەییان نییە بەرامبەر خەڵک.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام