سەردێری پرسیار: زەکاتی سەرفترە کەی دەدرێت؟

بەرواری دانان :2022-04-28 کۆدی پرسیار:2492

پرسیار:

پرسیار: زەکاتی سەرفترە کەی دەدرێت؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن:

- زەکاتی سەرفترە واجب دەبێت بە خۆرئاوا بوونی کۆتایی ڕۆژی ڕەمەزان، باشتریش وایە پێش دەرچوونی خەڵک بۆ نوێژی جەژن بدرێت.

- ھەر سێ مەزھەبەکان یەک دەنگن کە ڕوخسەت دراوە یەک ڕۆژ یان دوو ڕۆژ پێش جەژن بدەیت، وتەی ڕاست ئەوەیە کە دەتوانی ڕۆژێک یان دوو ڕۆژ پێش جەژن بدەیت.

- ھەر کەسێک زەکات بدات پاش نوێژی جەژن، ئەوە زەکاتی سەرفترەی نەداوە و بەڵکو بۆی بە خێر دەنووسرێت نەک زەکاتی سەرفترە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام