پرسیار: دەکرێت بە کورتی ڕوونکردنەوە بدرێت دروستە زەکاتی سەرفترە بە پارە بدرێت؟
وەڵام: زانایان دەلێن ئەسڵ وایە زەکاتی سەرفترە خواردن دەدرێت، چونکە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم خواردنی داوە و ھاوەڵانیش خواردنیان داوە، ئەگەر پێویست بکات یان سوودی ھەبێت دروستە پارە بدرێت، کە ئەمە وتەی ئیمام ئەحمەد و ابن تیمیە.
ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (دانی پارە بۆ زەکات و کەفارەت و شتی تری وەک ئەمانە، ئەوەی زانراو بێت لە مەزھەبی مالک و شافعی دروست نییە، لە لای ئەبو حەنیفە دروستە، ئیمام ئەحمەد لە ھەندێک شوێن مەنعی کردووە و لە ھەندێک شوێنی تر ڕێگەی داوە، ھەندێک ھاوەڵانی دانیان بە دەقێکی ناوە، وە ھەیانە لەسەر دوو ڕیوایەتن.
ئەوەی دیار و ڕاست بێت پارە دان ئەگەر پێویست نەکات و مصلەحەتی تێدا نەبێت ڕێگری کراوە، ئەگەر زەکات دان بە پارە پێویست بکات و سوودی ھەبێت، ئەوە ھیچی تێدا نییە). مجموع الفتاوی (٢٥/٨٢-٨٣).