پرسیار: ئافرەت ئەگەر پێش نوێژی بکات بۆ ئافرەت، لە پێشەوە دەوەستێت یان لە ڕێزی نوێژخوێنەکانەوە؟
وەڵام: زانایان بۆ ئەوە چوون ئافرەت ئەگەر پێش نوێژی کرد لە ناوەڕاستی ڕیز دەوەستێت، چونکە عائیشە و ئوم سەلەمە بەم شێوەیە پێش نوێژییان کردووە.
ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (سوننەتە ئافرەت لە ناوەڕاستی ڕیز بوەستێت بۆ پێش نوێژی کردن، چونکە ئافرەت عەورەتە چەند بزر و شاراوە بێت باشترە). المغني (١/٣٤٧).
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (سوننەت وایە ئافرەت لە ناوەڕاست بوەستێت بۆ پێش نوێژی کردن، لەبەر ئەوە لە عائیشە و ئوم سەلەمە نەقل کراوە). المجموع (٤/١٩٢).
ئەگەر ئافرەت بچێتە پێشەوە لە ناوەڕاست نەوستێت، ئەوە نوێژی دروستە و بەتاڵ نییە، بەڵکو تاوانباریش نابێت، بەڵام باشتر وایە کردەوە بە کردەوەی هاوەڵان بکرێت، چونکە ئەمە کردەوەی عائیشە و ئوم سەلەمە بووە خوا لێیان ڕازی بێت.