پرسیار: دەکرێت ڕوونکردنەوە لەسەر ئەم فەرموودەیە بدەن: (اللهم إنك عفو تحب العفو فاعفو عني)؟
عن عائشة رضي الله عنها قالت: قلت: يا رسول الله أرأيت إن علمت أي ليلة ليلة القدر، ما أقول فيها؟ قال: (قولي: اللهم إنك عفو تحب العفو فاعفو عني). أخرجه النسائي (٩/٣٢٢)، والترمذي (٣٥١٣)، وابن ماجه (٣٨٥٠)، وأحمد (٤٢/٣١٧).
واتە: لە عائیشە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: گوتم: ئەی نێردراوی خوا ئەگەر زانیم کامە شەو شەوی قەدرە چی بڵێم لەو شەوەدا؟
فەرمووی: (بڵێ: ئەی خوایە تۆ بەخشندە و لێبوردەی، لێبوردەیيت خۆشدەوێت، دەسا لێمان خۆشبە).
سوودەکانی فەرموودەکە:
١ـ شەوی قەدر دەکرێت مرۆڤ بیزانێت، لەبەر وتەی: (أرأيت إن علمت أي ليلة ليلة القدر)، چونکە پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم دانی بە قسەی دانا و نەیفەرموو: (تۆ نازانی کامە شەو شەوی قەدرە).
٢ـ سووری عائیشە لەسەر قۆستنەوەی شەوی قەدر بە عیبادەت و دوعا، چونکە پرسیاری کردووە چ کردەوەیەک ئەنجام بدات یان چ دوعایەک لەو شەوەدا بخوێنێ، چونکە شەوێکە لە ساڵێکدا یەکجارە و دووبارە نابێتەوە.
٣ـ دەبێت مرۆڤ پرسیار لە کەسی شارەزا و زانا بکات لە شتێک لێی شاراوە بێت، چونکە عائیشە پرسیاری لە پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم کردووە.
٤ـ ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە سوننەتە دوعا بکرێت لەو شەوانەی ئومێدی ئەوەی هەبێت کە شەوی قەدەرە، سوننەتە زۆر دوعا بکرێت لەو شەوانە.
بەیهەقی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (داوای عەفو کردن لەخوای گەورە سوننەتە لە هەموو کاتەکان، زیاتر جەختی لێ کراوەتەوە لە شەوی قەدر). فضائل الٲوقات لاپەڕە (٢٥٨).
٥ـ دوعا کردن لە شەوی قەدردا شتێکی زانراو و بەناوبانگ بووە لای هاوەڵان، عائیشە پرسیاری باشترین دوعای کردووە لە شەوی قەدردا.
٦ـ سوننەتە ئەوەی داوا دەکات لە خوای گەورە تەوەسول بکات بە ناو و سیفەتەکانی خوای گەورە، وە ناو و سیفەتەکان گونجاو بن لەگەڵ داواکەی، وەک ئەوەی بڵێت: (یا رحمن ارحمني)، (یا غفور اغفر لي).
٧ـ جێگیرکردنی ناوی (العفو) بۆ خوای گەورە، سەبارەت بە زیادەی: (غفو کریم)، صحیح نییە، ئەوەی ڕاست بێت تەنها (عفو)ە.
٨ـ جێگیرکردنی سیفەتی خۆشەویستی بۆ خوای گەورە.
٩ـ ڕوونکردنەوەی عەفو و بەخشندەیی خوای گەورە، عەفو کردن خۆشەویستترە لای خوای گەورە لە تۆڵەسەندنەوە. چونکە ڕەحمەتی پێش غەزەبی کەوتووە.
٩ـ بەکەم دانانی نەفس، مرۆڤ دەبێت ئاگای لە نەفسی خۆی بێت و بەردەوام لۆمەی بکات و داوای عەفو و لێخۆش بوون لەخوای گەورە بکات.
١٠ـ وەڵام بۆ هەندێک سۆفی یەکان، ئەوانەی دەڵێن پێویست بە دوعا ناکات، چونکە خوای گەورە ئاگای لە حاڵی مرۆڤ هەیە.