سەردێری پرسیار: زەکاتی زەکاتی سەرفترە چ خواردنێک دەدرێت؟ وە چەند دەدرێت بە کیلۆ؟

بەرواری دانان :2022-04-29 کۆدی پرسیار:2498

پرسیار:

پرسیار: زەکاتی زەکاتی سەرفترە چ خواردنێک دەدرێت؟ وە چەند دەدرێت بە کیلۆ؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: (كُنَّا نُعْطِيهَا فِي زَمَانِ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ صَاعًا مِنْ طَعَامٍ، أَوْ صَاعًا مِنْ تَمْرٍ، أَوْ صَاعًا مِنْ شَعِيرٍ، أَوْ صَاعًا مِنْ زَبِيبٍ). متفق علیە.

لە ئەبو سەعید خودری دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: (ئێمە زەکاتی سەرفترەمان دەبەخشی لە سەردەمی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم مەنێک لە خۆراک، یان مەنێک لە خورما، یان مەنێک لە جۆ، یان مەنێک مێوژ).

ڕوونکردنەوە: ھەر صاعێک چوار مشتە، وە ھەر مشتێک بە نزیکەی ٥٠٠ غرامە یان ٥٠٠ غرام و شتێکە، دەست بۆ دەست دەگۆڕدرێت، بەڵام عیبرەت بە مام ناوەندییە ، کەواتە یەک صاع بە نزیکەی دەکاتە دوو کیلۆ یان دوو کیلۆ چارەک یان دوو کیلۆ و نیو، ھەندێک دەڵێن ئەگەر سێ کیلۆ دابنێیت دڵنیا ترە بۆ ھەر نەفەرێک.

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەوەی ڕاست بێت لای ئێمە واجبە سەرفترە ئەو خواردنە بدرێت کە خواردنی زۆربەی شارەکە ئەو خواردنەیە، وە ئەمە وتەی ئیمام مالکیشە، ئەبو حەنیفە دەڵێت: سەرپشکی بە ئارەزووی خۆتە، وە ئیمام ئەحمد وتەی ھەیە کە نابێت ھیچی تر بدرێت بێجگە لەم پێنجەی کە دەقی لەسەر ھاتووە: خورما و مێوژ و گەنم و جۆ و کەشک). المجموع (٦/١١٢).

کەواتە زانایان دەڵێن:

- زەکاتی سەرفترە لە سەردەمی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم گەنم و جۆ و خورما و مێوژ و کەشک دراوە، چونکە خواردنیان ئەمە بوو، خواردنی خەڵک چ بێت ئەو جۆرە خواردنە دەدرێت.

- زەکاتی سەرفترە ھەر نەفەرێک مەنێک دەدات بە نزیکەیی، کە دەکاتە دوو کیلۆ و شتێک یان دوو کیلۆ و چارەک یان دوو کیلۆ و نیو.

- ھەر کەسێک خواردنێک بدات قووتی ئەو کاتی خەلک نەبێت، ئەوە بە سەرفترە ناچێت لەسەر وتەی ھەندێک زانا.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام