پرسیار // من پارەم قەرز کردووە بۆ دەرمان کاتێک باوکم نەخۆش بوو ، ئایا ئەو قەرزە لە میرات بگێڕمەوە دروستە ؟
وەلام // زانایان دەلێن مەسرەف کردنی دایک و باوک واجبە لەسەر مناڵەكانی ئەگەر توانای ھەبێت ، بەلکو ھەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەمە ، وە کڕین دەرمانیش دەکەوێتە ژێر مەسرەف کردنیان .
ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( پیاو ناچار دەکرێت بە مەسرەف کردنی دایک و باوک و مناڵەکانی کوڕ و کچ ، ئەگەر ھەژار بن و وە ئەویش ماڵی ھەبێت مەسرەفیان بکات . )) "المغني" (8/ 168).
کەواتە ئەگەر برات ھەبێت یان خوشکت ھەبێت سەروەت و سامانیان ھەبێ ، ئەوە ئەو کات واجبە لەسەریان دەرمان بۆ باوکی خۆیان بکڕن ئەگەر نا گومانی تێدا نییە تاوانبار دەبن .
زانایان دەلێن ئەگەر کوڕ ماڵ لە باوک قەرز بکات ، پاش مردنی باوک واجبە لەسەر ئەو کوڕە ئەو قەرزە بگەڕێنێتەوە و بە میرات دابەش بکرێت بەسەر میراتگرەکان ، وە قەرز کردنیش بۆ باوک بە ھەمان شێوە لە میرات دەگێڕیتەوە چونکە خۆی ھەژارە و توانای نییە ، ئەگەر مەبەستی ئەوەی ھەبووبێت کە وەرنەگرێتەوە دەلێن نابێت وەربگرێتەوە ، وە ئەگەر مەبەستی وەرگرتنەوەی ھەبوو بێت ئەوە دروستە وەربگرێتەوە .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ