سەردێری پرسیار:حوکمی سەربڕینی گۆلک بۆ عەقیقە؟

بەرواری دانان :2022-04-29 کۆدی پرسیار:2500

پرسیار:

پرسیار: حوکمی سەربڕینی گۆلک بۆ عەقیقە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن گومانی تێدا نییە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم مەڕی سەر بڕیوە بۆ عقیقە، وە سوننەت ھاتووە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە مەڕ سەر ببڕدرێت، بەلگە:

عن عمرو بن شعيب عن أبيه أراه عن جده قال: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: (مَنْ وُلِدَ لَهُ وَلَدٌ فَأَحَبَّ أَنْ يَنْسُكَ عَنْهُ فَلْيَنْسُكْ، عَنْ الْغُلامِ شَاتَانِ مُكَافِئَتَانِ، وَعَنْ الْجَارِيَةِ شَاةٌ). رواه أبو داود (٢٨٤٢)، حسنه الألباني في صحيح أبي داود.

واتە: (ھەر کەسێک مناڵی بوو حەز بکات ئاژەڵ سەر ببڕێت با ئاژەڵی بۆ سەر ببڕێت، بۆ کوڕ دوو مەڕ و بۆ کچ یەک مەڕ).

سەبارەت بە سەر بڕینی بێجگە لە مەڕ و بزن، واتە وشتر و مانگا جیاوازی ھەیە لە نێوان زانایان دوو وتە ھەیە:

یەکەم: زۆربەی زانایان دەڵێن دروستە بێجگە لە مەڕ و بزن سەر ببڕیت، بەلگە:

سلمان بن عامر دەفەرمووێت: گوێم لە پێغەمبەر بوو صلی اللە علیە وسلم دەیفەرموو: (مع الغلام عقیقة، فأھریقوا عنە الدم). واتە: خوێنی بۆی بڕێژن، ئەمە بەڵگەیە کە وشتر و مانگاش دروستە.

ـ قیاس دەکەن لەسەر قوربانی، دەڵێن ئەمەش قوربانییە، کەواتە چۆن دروستە بۆ قوربانی بێجگە لە مەڕ و بزن سەر ببڕیت ئەمەش بە ھەمان شێوەیە.

ـ نەقل کراوە ئەنەسی کوڕی مالک وشتری سەر بڕیوە بۆ کوڕەکەی.

ـ ھیچ بەڵگە نەھاتوون ڕێگری لەوە بکات کە نابێت وشتر و مانگا سەر ببڕدرێت.

دووەم: ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون نابێت بێجگە لە مەڕ و بزن سەر ببڕیت بۆ عقیقە، بەلگە:

ـ پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم مەڕی سەر بڕیوە و مەڕی دیارکردووە بۆ ئەوەی سەر ببڕدرێت، بەڵگەیە کە بێجگە لە مەڕ و بزن نابێت.

لە الموسوعە الفقھیە باسکراوە دەلێت: (بۆ عقیقە دروستە ئەو ئاژەڵە سەر ببڕدرێت کە بۆ قوربانی سەر دەبردرێت، ئەویش وشتر و مانگاو مەڕ و بزنە، بێجگە لە ئەمانە نابێت، ئەمەیان یەک دەنگی ھەیە لەنێوان حەنفی و شافعی و حەنابلە و وتەی ڕاستی مالکیە). الموسوعة الفقهية (30/279).

پوختەی وەلامی زانـایـان:

ـ پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم مەڕی سەر بڕیوە بۆ عقیقە و  مەڕی دیار کردووە، باشتر وایە شوێن سوننەت بکەویت.

ـ زۆربەی زانایان دەڵێن دروستە بێجگە لە مەڕ و بزن سەر ببڕدرێت، کە ئەمە وتەی ڕاستە.

ـ بۆ قوربانی وشتر و مانگا باشترن لە مەڕ و بزن، بەڵام بۆ عەقیقە مەڕ و بزن باشترن لە وشتر و مانگا لەسەر وتەی ھەندێک زانا.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام