پرسیار: ئادابەکانی ڕۆژی جەژن چین؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بە ئادابەکانی ڕۆژی جەژن دەڵێن:
١ـ سوننەتە شتێک بخۆیت پێش نوێژی جەژن، ئەگەر جەژنی ڕەمەزان بوو سوننەتە پێش نوێژ شتێک بخۆیت، ئەگەر جەژنی قوربان بێت سوننەتە دوای نوێژ بخۆیت لە قوربانییەکە.
٢ـ خۆشۆردن بۆ جەژن سوننەتە، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە، وتەی شافعی و حەنابلە و مالکی یە، ھەندێک زانا ئیجماع نقل دەکەن.
٣ـ سوننەتە جلی جوان لەبەر بکەیت بۆ جەژن بە یەک دەنگی ھەر چوار مەزھەبەکان.
٤ـ پیرۆز بایی لەیەکتر کردن و دوعا بۆ یەکتر کردن بە قبول بوونی کردەوە: (تقبل اللە منا ومنکم).