پرسیار: ئەگەر یەکێک حیجاب (باڵاپۆش)بێت، کەسانێک سفورن و پانتۆڵ لەبەردەکەن بە باڵاپۆشەکە بڵێن جلت بەهەشتیە دڵت جەهەنەمیە (دۆزەخ)یە حوکمی ئەو کەسە چیە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن گاڵتەکردن بە دین کوفرە، گاڵتە کردن بە دین ھەموو وتە و کردەوەیەک دەگرێتەوە دەلالەت لەسەر طعن دان بکات لە دیندا، یان دەلالەت لەسەر بەکەم دانان بکات.
ھەر کەسێک گاڵتە بە ڕیش یان حیجاب یان نیقاب بکات، وە بزانێت فەرموودە لەسەری ھاتووە لە پێغەمبەرەوە صلی اللە علیە وسلم، ئەوە گاڵتەی بە وتەی پێغەمبەر کردووە و تووشی کوفر بووە.
ئەگەر کەسێک بە ئافرەتێکی موسڵمان بڵێت جلت بەهەشتی یە و دڵت دۆزەخی یە دوو ئەگەری هەیە:
یەکەم: ئەگەر وەک گاڵتەکردن بە حیجاب وا بڵێت، ئەمەیان کوفرە.
دووەم: ئەگەر وەک گاڵتە کردن وا نەڵێت، بەڵکو مەبەستی ئەوەیە جل و بەرگەکە باشە بەڵام ئەم ئافرەتە ئافرەتێکی باش نییە و کردەوەی خراپە، ئەمەیان کوفر نییە، بەڵام گومانی تێدانییە تاوانبارە.
هەموو مرۆڤێک هەڵەی هەیە جا ئیماندار بێت یان کافر، ئامۆژگاری کردن بەو شێوەیە کە بە تەنیا کەسەکە ئاگاداری بکەیتەوە نەک لەبەر چاوی خەڵک، هەروەها حوکم بە ڕووکەش دەکرێت نەک قسەکردن لەسەر دڵەکان، خوای گەورە زاناترە بە دڵەکان، قسەکردن لەسەر دڵەکان کەس نایزانێت مەگەر خوای گەورە خۆی نەبێت.