سەردێری پرسیار:لە قورئانی پیرۆز باسی ئەوە کراوە نابێت داخلی مالێک بیت مەگەر ئیزن وەربگریت، حیکمەت چییە لەم ئیزن وەرگرتنە؟

بەرواری دانان :2022-05-01 کۆدی پرسیار:2506

پرسیار:

پرسیار: لە قورئانی پیرۆز باسی ئەوە کراوە نابێت داخلی مالێک بیت مەگەر ئیزن وەربگریت، حیکمەت چییە لەم ئیزن وەرگرتنە؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان دەڵێن دروست نییە داخلی ماڵێک بیت مەگەر دوای ئیزن وەرگرتن و سەلام کردن، لەبەر وتەی: ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَدْخُلُوا بُيُوتًا غَيْرَ بُيُوتِكُمْ حَتَّى تَسْتَأْنِسُوا وَتُسَلِّمُوا عَلَى أَهْلِهَا﴾.

پێغەمبەری خوا (ﷺ) دەفەرمووێت: (هەر کەسێک بێچێتە ماڵی قەومێک بێ ئیزنیان یان سەیری ماڵەوەیان بکات لە کونی دەرگاوە، ئەوە حەڵاڵە بۆیان چاوی کوێر بکەن). ٲخرجە البخاري (٦٨٨٨)، ومسلم (٢١٥٨).

ڕیوایەت هاتووە: (هەر کەسێک بچێتە ماڵی قەومێک بێ ئیزنیان یان سەیری ماڵەوەیان بکات لە کونی دەرگاوە، و چاوێ کوێر کرا نە خوێن بایی (دیة)ی لەسەرە و نە تۆلە سەندنەوە). ٲخرجە النسائي (٤٨٦٠)، وصححە الالباني.

ئیزن وەرگرتن لەبەر دوو شتە:

یەکەم: بۆ ئەوەی عەورەتی خاوەنی ماڵ نەبینیت، چونکە ماڵ وەک پۆشاک وایە عەورەتی مرۆڤ داپۆشێت بۆ ئەوانەی تێیدانە، هەروەک پێغەمبەری خوا (ﷺ) دەفەرمووێت: (ئیزن وەرگرتن لەبەر بینینە). أخرجە البخاري (٦٢٤١)، ومسلم (٢١٥٦).

دووەم: گومانی شەڕ و دزی لێ دەکرێت، چونکە چوونە ژوورەوە بێ ئیزن و سەلام بە نهێنی گومانی شەڕ و خراپەی لێ دەکرێت.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام