سەردێری پرسیار:لە قورئاندا باسکراوە زەواج هۆکارە بۆ دەوڵەمەند بوون، ئەی بۆچی کەسانێک زەواج دەکەن و هەژارن؟

بەرواری دانان :2022-05-01 کۆدی پرسیار:2507

پرسیار:

پرسیار: لە قورئاندا باسکراوە زەواج هۆکارە بۆ دەوڵەمەند بوون، ئەی بۆچی کەسانێک زەواج دەکەن و هەژارن؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زەواج هۆکارە بۆ دەوڵەمەند بوون بە ئیزنی خوا و تەوفیقی، بەڵێنی خوا دواناکەوێت، لەبەر وتەی: ﴿إِنْ يَكُونُوا فُقَرَاءَ يُغْنِهِمُ اللَّهُ مِنْ فَضْلِهِ﴾.

لەوانەیە یەکێک بڵێت واقع بەڵگەیە چەندین کەس هەبووە زەواجی کردووە و هەژاریش بووە و دەوڵەمەند نەبووە؟

وەڵام لە دوو ڕووەوەیە:

یەکەم: ئەم دەوڵەمەند بوونە پەیوەستە بە ویستی خوای گەورەوە، کەسێکی بوێت دەوڵەمەندی دەکات و کەسی تری بوێت لەسەر هەژار بەجێی دەهێلێتەوە یان هەژارتری دەکات، دونیا تاقیکردنەوەیە بە هەژاری و دەوڵەمەندی، هەروەک خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿اللَّهُ يَبْسُطُ الرِّزْقَ لِمَنْ يَشَاءُ وَيَقْدِرُ وَفَرِحُوا بِالْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَمَا الْحَيَاةُ الدُّنْيَا فِي الْآخِرَةِ إِلَّا مَتَاعٌ٢٦﴾ [الرعد: 26].

کەواتە بەشێوەیەکی گشتی خەڵک دوای زەواج وازعیان باشتر دەبێت، وە حاڵەتیش هەیە لەسەر هەژاری دەمێنێتەوە، چونکە دونیا تاقیکردنەوەیە.

دووەم: لەوانەیە ڕێگرێک هەبێت بۆ دەوڵەمەندن نەبوونی، وەک گوێڕایەڵی خوا نەکردن یان بوونی تاوان، یان مەبەستی لە زەواج ئەوە نەبووە بۆ ئەوەی داوێن پاک بێت، خوای گەورە بەلێنی بەوانە داوە کە گوێرایەڵی دەکەن.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام