سەردێری پرسیار:پرسیار: دەکرێت ڕوونکردنەوە بدەن لەسەر تەکبیرەکانی جەژنی ڕەمەزان؟

بەرواری دانان :2022-05-01 کۆدی پرسیار:2508

پرسیار:

پرسیار: دەکرێت ڕوونکردنەوە بدەن لەسەر تەکبیرەکانی جەژنی ڕەمەزان؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان سەبارەت بە تەکبیرەکان دەڵێن:

یەکەم: (حوکمی تەکبیرە لێدان): هەموو زانایان یەک دەنگن سوننەتە لە جەژنی ڕەمەزان تەکبیر لێ بدرێت، مەگەر جیاوازییەکی شاز نەبێت کە دەڵێت ئەگەر ئیمام تەکبیری خوێند، نوێژ خوێنەکانیش دەخوێنن.

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (سوننەتە هەر کەسێک تەکبیر بخوێنێ لە هەردوو جەژنەکان، کە هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەمە). (شرح النووي على مسلم) (6/179).

دووەم: (کاتی تەکبیرەکانی جەژن): سەرەتایی کاتی تەکبیرەی جەژنی ڕەمەزان بە خۆر ئاوابوون دوا ڕۆژی ڕەمەزان دەست پێ دەکات کە شەوی جەژنە، وە بە تەواو بوون لە نوێژی جەژنی ڕەمەزان کاتی تەکبیرەکان تەواو دەبێت.

سێیەم: (مقید کردنی تەکبیر بە نوێژە واجبەکانەوە): جەژنی ڕەمەزان هیچ تەکبیری نییە مقید بێت بە نوێژە واجبەکانەوە، کە هەر چوار مەزەهەبەکان یەک دەنگن لەسەر ئەمە، چونکە نەقل نەکراوە لە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم و هاوەڵان تەکبیریان خوێندبێت دوای نوێژەکان.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام