پرسیار: دروستە برنجی لێنراو یان کوڵاو بدرێت وەک سەرفترە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن ئەو فەرموودانەی هاتوون باسی ئەو دانەوێلەیە کە نەکریتە چێشت و وەزن دەکرێت، بۆیە دروست نییە برنجی کوڵاو بدرێت وەک سەرفترە، بەڵگە:
ـ عن ابْنِ عُمَرَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا قَالَ: (فَرَضَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ زَكَاةَ الْفِطْرِ صَاعًا مِنْ تَمْرٍ، أَوْ صَاعًا مِنْ شَعِيرٍ، عَلَى الْعَبْدِ وَالْحُرِّ، وَالذَّكَرِ وَالْأُنْثَى، وَالصَّغِيرِ وَالْكَبِيرِ مِنْ الْمُسْلِمِينَ، وَأَمَرَ بِهَا أَنْ تُؤَدَّى قَبْلَ خُرُوجِ النَّاسِ إِلَى الصَّلَاةِ). رواه البخاري (١٥٠٣)، ومسلم (٩٨٤).
ـ عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: (كُنَّا نُخْرِجُ فِي عَهْدِ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَوْمَ الْفِطْرِ صَاعًا مِنْ طَعَامٍ، وَقَالَ أَبُو سَعِيدٍ: وَكَانَ طَعَامَنَا الشَّعِيرُ وَالزَّبِيبُ وَالْأَقِطُ وَالتَّمْرُ).رواە البخاري (١٥١٠).
ئەوەی دەکێشرێت بە (صاع) ئەو دانەوێڵەیە کە هێشتا نەکراوەتە چێشت یان نەیان کوڵاندووە، سەبارەت بە برنجی کوڵاو ناکێشرێت بە (صاع) و خەزن ناکرێت (واتە: هەڵناگیرێت).