پرسیار: ئایا واجبە ڕۆژووەکانی مانگی ڕەمەزان بەدوای یەک قەزا بکەیتەوە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن قەزاکردنەوەی ڕۆژووی ڕەمەزان واجبە نییە بەدوای یەک بێت، کە ئەمە وتەی هەر چوار مەزهەبەکانە، بەڵگە:
ـ خوای گەورە دەفەرمووێت: (فَعِدَّةٌ مِنْ أَيَّامٍ أُخَرَ) [البقرة: 184]، خوای گەورە باسی قەزاکردنەوەی ڕۆژووی کردووە بێ ئەوەی مقیدی بکات یان مەرج دابنێت.
ـ ابن عباس خوا لە هەردووکیان ڕازی بێت دەفەرموێت: (هیچی تێدا نییە قەزاکردنەوەی ڕۆژووەکان بەدوای یەک نەبن).رواه البخاري معلَّقًا بصيغة الجزم قبل حديث (١٩٥٠)، ووصَلَه ابن حجر في (تغليق التعليق) (3/186-187).