پرسیار: واجبەکانی تەیەمموم چیین؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بە واجبەکانی تەیەمموم دەڵێن:
١- نییەت مەرجە بۆ تەیەمموم و واجبە.
٢- ئەو شتەی تەیەممومی پێ دەکەیت، جا خۆڵ بێت یان هەر شتێکی تر کە ڕووی زەوی بێت و پاک بێت.
٣- ڕوخسار و دەستەکان تا مەچەک مەسح بکەیت.
٤- تەرتیب لەنێوان ئەندامەکانی تەیەمموم، کە سەرەتا ڕووخسار مەسح دەکرێت، پاشان هەردوو دەست.
٥- (موالاة) واتە: ئەندامەکانی تەیەمموم یەک بەدوای یەک مەسح بکەیت و بێ ئەوەی ناوبڕ و ماوەی زۆری بکەوێتەوە نێوان هەردوو مەسحەکان.