سەردێری پرسیار: مەرجەکانی دروستی تەیەمموم کردن چیین؟

بەرواری دانان: 2022-05-09 کۆدی پرسیار: 2516

پرسیار:

پرسیار: مەرجەکانی دروستی تەیەمموم کردن چیین؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان سەبارەت بە مەرجەکانی دروستی تەیەمموم کردن دەڵێن:

یەکەم: دەبێت ئاو نەبێت، یان نەتوانێت ئاو بەکاربێنێت، جا لەبەر نەخۆشی بێت یان ترس یان پێویستی.

دووەم: دەبێت ئەو شتەی تەیەممومی پێ دەکەیت پاک بێت، کە هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەمە.

سێیەم: داخل بوونی کات بۆ ئەو نوێژەی تەیەممومی بۆ دەکەیت، وتەی ڕاست ئەوەیە مەرج نییە داخلی کاتی ئەو نوێژ بیت کە تەیەممومی بۆ دەکەیت، کە ئەمە وتەی ئەبو حەنیفە و ظاهری و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد و ابن تیمیة و شەوکانی یە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام