پرسیار: هەڵوەشێنەرەکانی تەیەمموم چیین؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بە هەڵوەشێنەرەکانی تەیەمموم دەڵێن:
یەکەم: ئەو شتانەی دەست نوێژ دەشکێن تەیەممومیش بەتال دەکەنەوە، کە هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەمە.
دووەم: دەست کەوتنی ئاو، ئەمەش چەند حاڵەتە:
١- ئەگەر ئاوی دەست کەوت پێش نوێژ، ئەوە تەیەممومی پوچ دەبێت و نابێت نوێژ بەو تەیەمموم بکات بە یەک هەموو زانایان.
٢- ئەگەر ئاوی دەست کەوت لەناو نوێژ، ئەوە تەیەممومی پوچ دەبێتەوە لەسەر وتەی ڕاستی زانایان و نوێژ دووبارە دەکاتەوە.
٣- ئەگەر ئاوی دەست کەوت دوای ئەنجام دانی نوێژ و پێش تەواو بوونی کاتی ئەو نوێژی ئەنجامی داوە، ئەوە تەیەممومی پێشووی دروستە تا ئەو کاتەی ئاوی دەست کەوتووە، وە نوێژیشی دروستە، کە هەر چوار مەزهەبەکان یەک دەنگن لەسەر ئەمە.
٤- ئەگەر ئاوی دەست کەوت دوای ئەنجام دانی نوێژ و دوای تەواو بوونی کاتی ئەو نوێژی ئەنجامی داوە، ئەوە تەیەممومی پێشووی دروست بوو و نوێژی دروستە بە یەک دەنگی هەموو زانایان، بەڵام دوای دەست کەوتنی ئاو تەیەممومی بەتال بۆتەوە.
٥- تەیەمموم پوچ نابێتەوە بە تەواو بوونی کاتی ئەو نوێژی تەیەممومی بۆی کردووە، کە ئەمە وتەی حەنەفی و ظاهری و ابن تیمیة و شەوکانی و ابن باز و ابن عثیمینە.
سێیەم: توانای هەبێت ئاو بەکار بهێنێت، ئەگەر توانای هەبوو تەیەممومی پوچ دەبێتەوە، کە هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەمە.