سەردێری پرسیار:واجبەکانی خۆشۆردن چیین؟

بەرواری دانان :2022-05-09 کۆدی پرسیار:2518

پرسیار:

پرسیار: واجبەکانی خۆشۆردن چیین؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان سەبارەت بە واجبەکانی خۆشۆردن دەڵێن:

١ـ نییەت مەرجە بۆ خۆشۆردن، هەر کەسێک نییەتی فێنێک بوونەی هەبێت لە خۆشۆردن، ئەوە خۆشۆردنی لەشگرانی لەسەر لانەچووە.

٢ـ دەبێت ئاو بگات بە هەموو ئەندامەکانی لاشەی مرۆڤ، واتە: هەمووی تەڕ بێت.

٣ـ ئاو لە دەم و لووت ڕادان لەسەر وتەی هەندێک زانا، کە ئەمە وتەی حەنەفی و حەنابلە و ابن تیمیە و ابن باز و ابن عثیمینە.

٤ـ خۆشۆردنی ئەندامەکانی لاشە بەدوای یەک لەسەر وتەی هەندێک زانا، بێ ئەوەی ناوبڕ و ماوەیەکی زۆر بکەوێتە نێوانی.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام