سەردێری پرسیار:سوننەتەکانی خۆشۆردن چیین؟

بەرواری دانان :2022-05-09 کۆدی پرسیار:2519

پرسیار:

پرسیار: سوننەتەکانی خۆشۆردن چیین؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زانایان سەبارەت بە ئاداب و سوننەتەکانی خۆشۆردن دەڵێن:

١ـ گوتنی (بسم اللە) لە سەرەتایی خۆشۆردن.

٢ـ شۆردنی هەردوو دەستەکان سێ جار.

٣ـ لادانی ئەوەی لەسەر فەرجە لە مەنی و مەزی.

٤ـ دەست نوێژ گرتن.

٥ـ سێ مشت ئاو بەسەر سەردا کردن.

٦ـ پەنجە خستنە نێوان مووەکان.

٧ـ بەلای ڕاست دەست پێکردن بۆ شۆردن.

٨ـ دەست بە لاشەدا هێنان (دلك).

٩ـ تەرتیب لەنێوان ئەندامەکان.

١٠ـ شۆردنی ئەندامەکانی بەدوای یەک لەسەر وتەی هەندێک زانا.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام