سەردێری پرسیار:دەکرێت بە کورتی ڕوونکردنەوە بدەن لەسەر گرینگی نوێژ و فەزلەکەی؟

بەرواری دانان :2022-05-21 کۆدی پرسیار:2523

پرسیار:

پرسیار: دەکرێت بە کورتی ڕوونکردنەوە بدەن لەسەر گرینگی نوێژ و فەزلەکەی؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بە فەزلی نوێژ و گرینگی یەکەی دەڵێن:

ـ نوێژ گرینگترین ڕوکنی ئیسلامە دوای شایەتوومان هێنان.

ـ خوای گەورە فەرمانی کردووە بە نوێژ ئەنجام دان لە سەفەر و حضر و خۆشی و ناخۆشی و بوونی شەڕ و هێمنی و لەش ساغی و نەخۆشی.

ـ نوێژ دوا وەسیەتی پێغەمبەری خوا صلی الڵە علیە وسلم بووە بۆ ئوممەتەکەی.

ـ نوێژ کۆلەگەی دینە، دین بە نوێژەوە وەستاوە.

ـ نوێژ کەفارەتی تاوانە.

ـ زۆر نوێژ ئەنجام دان هۆکارە بۆ ئەوەی ببیتە دراوسێی پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم لە بەهەشتدا.

ـ چەدین هەڕەشە هاتوون لە قورئان و سوننەت سەبارەت بە کەمتەر خەمی کردن لە نوێژ.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام