پرسیار: مەرجەکانی دروستی نوێژ چیین؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بە مەرجەکانی دروستی نوێژ دەڵێن:
١ـ دەبێت پاک بێت لە بێ نوێژی، واتە: دەست نوێژی هەبێت، یان خۆی بشوات لە لەشگرانی.
٢ـ دەبێت لاشە و جل و بەرگی و شوێنی نوێژ کردنی پاک بێت.
٣ـ دەبێت داخلی کاتی نوێژ بێت، نابێت نوێژ پێش کات و پاش تەواو بوونی کات ئەنجام بدات.
٤ـ ڕوو لە قیبلە کردن.
٥ـ داپۆشینی عەورەت.