پرسیار: ڕێگە پێدراوەکانی ناو نوێژ چین؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بە ڕێگە پێدراوەکانی ناو نوێژ دەڵێن:
ـ جولەی کەم و پێویست.
ـ وەڵام دانەوەی سەلام بە ئیشارەت.
ـ تف کردن.
ـ نوێژ کردن بە نەعل و پێڵاو.
ـ کوشتنی مار و دووپشک.
ـ سوجدە بردن لەسەر مێزەر و جامانە.
ـ زەردەخە.