سەردێری پرسیار:کەسێک هەموو ڕۆژێک بەڕۆژوو دەبێت جگە لە ڕۆژی جەژن و ٲیام التشریق، وە ڕۆژی هەینی و ئەو ڕۆژانەی دەعوەت دەکرێت، ئایا داخلی ڕۆژووی (الدهر) دەبێت؟

بەرواری دانان :2022-05-25 کۆدی پرسیار:2535

پرسیار:

پرسیار: کەسێک هەموو ڕۆژێک بەڕۆژوو دەبێت جگە لە ڕۆژی جەژن و ٲیام التشریق، وە ڕۆژی هەینی و ئەو ڕۆژانەی دەعوەت دەکرێت، ئایا داخلی ڕۆژووی (الدهر) دەبێت؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بە ڕۆژووی هەتا هەتایی و بەردەوام (صیام الدهر) دەڵێن: ئەوەیە بەردەوام بەڕۆژوو بیت هەموو ڕۆژەکان جگە لەو ڕۆژانەی نەهی لێکراوە، وەک ڕۆژووی هەردوو جەژن و أیام التشریق. br>
وتەی ڕاست ڕۆژووی (الدهر) کەمترین شت ئەوەیە بڵێی مەکروهە، چونکە نەهی لێی کراوە یان مەکروهە یان حەڕامە. br>
سەبارەت بەوەی ڕۆژی دەعوەتەکان بەڕۆژوو نابێت، دەتوانی بڵێی لە (صیام الدهر) دەرچووە، بەڵام گومانی تێدا نییە شوێن کەوتنی سوننەت باشترە لەمە، کە سوننەت وایە ڕۆژێک نا ڕۆژێک بەڕۆژوو بێت، عیبرەت بە زۆری کردەوە نییە، بەڵکو عیبرەت بە باشی کردەوەیە، باشتر وایە شوێنی سوننەت بکەویت، ڕۆژێک نا ڕۆژێک کردەوەکە کەمترە و خێری زیاترە، چونکە کردەوەکە باشە و موافقی شەرعە. br>
زانایان دەڵێن ڕۆژوو گرتن لەسەر یەک ئەگەر کەسەکە لاواز بکات و نەتوانێت بە واجبەکانی تر هەڵسێت، ئەوە حەڕامە لەسەری بەڕۆژوو بێت، چونکە واجب لەپێشترە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام