پرسیار: کەسێک ناوی (عبد الرحمن)ە، ئایا دروستە بەناوی (الرحمن) بانگی بکەیت؟
وەڵام: زانایان دەڵێن ناوەکانی خوای گەورە دوو بەشن:
بەشی یەکەم: هەندێک ناو هەن تایبەتن بەخوای گەورە، بۆ هیچ دروستکراوێک دروست نییە ئەم ناوانە لەخۆی بنێت، وەک: ناوی (الله) و (الرب) و (الرحمن) و (الاحد) و (الصمد) و ناوی تری هاو شێوەی ئەمانە، ئەمانە دروست نین بە یەک دەنگی زانایان.
بەشی دووەم: هەندێک ناو هەن تایبەت نین بەخوای گەورە، دروستە مرۆڤ لەخۆی بنێت، وەک: (سميع) و (بصير) و (علي) و (حكيم) و (رشيد).
لەسەر ئەمە دروست نییە ئەو ناوانەی تایبەتن بە خوا (عبد) بسڕیتەوە و بەناوی تایبەتی خوا بانگی بکەیت، بەڵام ئەوانی تر دروستن، وە باشتریش وایە مرۆڤ بەو ناوە بانگ بکرێت کە ناوی خۆیەتی، نەک زیادەی بخاتەسەری یان کەمی بکاتەوە.
لەسەر ئەمە بەهیچ شێوەیە دروست نییە بڵێت: (اللە) یان (الرحمن) لە جیاتی (عبد اللە) یان (عبد الرحمن).