سەردێری پرسیار: ئایا حەج قبوڵ دەبێت کەسێک ماڵی خەڵکی خواردووە و حەج بە ماڵی حەڕام دەکات؟

بەرواری دانان :2022-06-24 کۆدی پرسیار:2541

پرسیار:

پرسیار: ئایا حەج قبوڵ دەبێت کەسێک ماڵی خەڵکی خواردووە و حەج بە ماڵی حەڕام دەکات؟

دەقی وەڵام:



وەڵام: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون حەجی قبوڵە، کە ئەمە وتەی شافعی و مالک و ئەبو حەنیفەیە، بەڵام حەجەکەی حەجی تەواو نییە و پاداشتی کەمترە.

فەرموودەی: (ثم ذكر الرجل يطيل السفر، أشعث أغبر، يمد يديه إلى السماء يا رب يا رب، ومطعمه حرام، ومشربه حرام، وملبسه حرام، وغذي بالحرام، فأنى يستجاب لذلك). رواە مسلم.

ئەم فەرموودەیە ئاماژەیە بۆ ئەوە دوورە دوعای قبول بێت مادەم حەڕام دەخوات و تەوبە ناکات، بەڵام صریح نییە کە بە هیچ شێوەیەک دوعای قبول نابێت، چونکە (ٲنی) بەڵگەیە لەسەر ئەوە ئەگەر چی شایستەی ئەوەیە دوعای قبول نەبێت بەڵام دەکرێت خوای گەورە قبولیشی بکات بە فەزل و کەرەمی خۆی.

٢ـ زانایان دەلێن خوای گەورە دۆستی ئیماندارانە و ئیمانداری خۆشی دەوێت، بۆیە نایەوێت موسڵمان حەڕام بخوات دوعای قبول ناکات تا بگەڕێتەوە، بەڵام کافر بە پێچەوانەوە دوعای قبول دەکات کەچی کوفری کردووە و حەڕامیش دەخوات بۆ ئەوەی زیاتر ڕایبکێشیت هەستی پێی نەکات و سزای تووندتر بێت.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام