پرسیار: دە ڕۆژی (ذي الحجة) چ فەزلێکیان هەیە؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بە فەزلی دە ڕۆژی (ذي الحجة) دەڵێن:
١- ڕۆژێکن کردەوە تێدا خێرترن لە هەموو ڕۆژەکانی تر.
٢- خوای گەورە سوێندی بەم دە ڕۆژەی خواردووە.
٣- پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم هانی ئیماندارانی داوە بۆ ئەنجام دانی کردەوەی باش، شەڕەفی کات و شوێنی هەیە، شەڕەفی کات ئەم کاتە زۆر باشە بۆ هەموو ئیمانداران بۆ ئەنجام دانی کردەوەی باش تێیدا، وە شوێن مەککە و ماڵی خوا ئەمە تایبەتە بە حاجی یەکان.
٤- فەرمان کراوە بە زۆر تەسبیحات و تەکبیر لێدان لەم ڕۆژانەدا.
٥- ڕۆژی عەرەفەی تێدایە لەو ڕۆژە دین تەواو بووە و بەڕۆژوو بوون لەو ڕۆژەدا دەبێتە کەفارەتی ساڵی پێشووتر و پاش.
٦- لەم ڕۆژانەدا حەج و قوربانی تێیدا ئەنجام دەدرێن.