سەردێری پرسیار:ئایا دروستە ڕۆژی جومعە بەڕۆژوو بیت؟

بەرواری دانان :2022-07-12 کۆدی پرسیار:2549

پرسیار:

پرسیار: ئایا دروستە ڕۆژی جومعە بەڕۆژوو بیت؟

دەقی وەڵام:

وەلام: زانایان سەبارەت بە ڕۆژی هەینی دەلێن: br>
ـ باش نییە ڕۆژی جومعە تایبەت بکەیت بۆ بەڕۆژوو بوون مەگەر ڕۆژێک پێش جومعە یان پاش جومعە لەگەلی بەڕۆژوو ببیت. ـ کەسێک ڕۆژێک بەڕۆژوو دەبێت و ڕۆژێک دەشکێنێت ڕۆژێکیان بکەوێتە جومعە دروستە، یان یەکێک عادەتی وابێت یەکەم ڕۆژی ھەموو مانگێک بەڕۆژوو بێت یان کۆتاییەکەی یان ناوەڕاستەکەی. br>
ـ ئەگەر مرۆڤ ڕۆژی جومعە بەڕۆژوو بێت یان شەوەکەی ھەلسێت بۆ شەو نوێژ نەک تایبەتی بکات، ئەمەیان ھیچی تێدا نییە، ئەمە لە فەرموودەی پێغەمبەرەوە وەردەگیرێت: (لاتخصوا یوم الجمعة). br>
نموونە: پیاوێک کرێکارە کار دەکات ھەموو ڕۆژەکانی ھەفتە ھەتا پێنج شەم، کاتی نییە ئیلا ڕۆژی جومعە نەبێت، وە دەیەوێت بەڕۆژوو بێت، ئەمەیان دروستە ڕۆژی جومعە بەڕۆژوو بێت، چونکە ڕۆژی جومعەی تایبەت نەکردووە لەبەر ئەوە ڕۆژی جومعەیە، بەڵکو لەبەر ئەوە بووە چونکە ئەو ڕۆژە کاتی ھەبووە، ئەگەر کاتی ھەبوایا ڕۆژی دووشەم و سێ شەم بەڕۆژوو دەبوو. br>
نموونەیەکی تر: پیاوێک دەیەوێت ڕۆژوو قەزا بکاتەوە ھی ڕەمەزان، ھیچی لەسەر نەماوە مەگەر یەک ڕۆژوو نەبێت، وە ڕۆژی جومعە باشترین ڕۆژە بۆ کات کاتی ھەیە و بەڕۆژوو بوو ھیچی تێدا نییە. ئەگەر ڕۆژی عەرەفە کەوتە ڕۆژی جومعە بەڕۆژوو بوو چونکە ڕۆژی عەرەفەیە، نەک بەڕۆژوو بوو چونکە ڕۆژی جومعەیە، ئەوە دروستە، چونکە بەڕۆژوو نەبووە چونکە ڕۆژی جومعەیە، بەلکو بەڕۆژوو بووە چونکە ڕۆژی عەرەفەیە). فتح ذي الجلال والاکرام (٧/٤٤٣).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام