دروستە ژن و پیاو پێکەوە بە ڕووتی بخەون؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بە خۆ ڕووت کردن دەڵێن:
ـ واجبە عەورەتی خۆت داپۆشی لە چاوی خەڵکی بیانی، هەروەها واجبە دایپۆشی ئەگەر بەتەنیاش بووی لەسەر وتەی هەندێک زانا، وە هەندێکی تر دەڵێن سوننەتە عەورەتت داپۆشی ئەگەر بە تەنیا بووی، لەبەر شەرم کردن لەخوای گەورە و فریشتەکان.
ـ دروستە مرۆڤ لەگەڵ خێزانی خۆی بخەوێت بە ڕووتی، ئەگەر لەبن لێف و بەتانی بن و عەورەتیان داپۆشراو بێت بە لێف و بەتانی، چونکە لە کەڕاهەت دەردەچن، لەبەر ئەوە داپۆشراون.
ـ هیچ فەرموودەی ڕاست نەهاتوون پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم بەڕووتی خەوتبێت.
ـ هەموو زانایان یەک دەنگن باشتر وایە خۆت داپۆشی و ڕووت نەبی ئەگەر بەتەنیاش بیت.