پرسیار: حوکمی قامەت کردن بێ دەست نوێژ؟
وەڵام: زانایان دەڵێن سونەت بانگ و قامەت بدرێت بە دەست نوێژەوە، کە ئەمە وتەی ھەر چوار مەزھەبەکانە.
العینی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: ( دەبێت بانگدەر بانگ بدات و قامەت بکات بە دەست نوێژەوە، چونکە بانگدان و قامەت کردن زیکری شەریفن، سونەتە بە دەست نوێژ بێت، ئەگەر بانگ بدات بێ دەست نوێژ دروستە، ئەمە وتەی شافعی عامەی ئەھلی عیلمە) (البناية (١٠٩/٢).