سەردێری پرسیار:حوکمی خوێندنەوەی قورئان لەسەر مصحف لەناو نوێژدا؟

بەرواری دانان :2022-07-22 کۆدی پرسیار:2558

پرسیار:

پرسیار: حوکمی خوێندنەوەی قورئان لەسەر مصحف لەناو نوێژدا؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: خوێندنەوەی قورئان لەناو نوێژدا لەسەر قورئان یان موبایل یان شاشە یەک حوکمیان ھەیە، ھەندێک زانا دەلێن دروستە، کە ئەمە وتەی شافعی و حنابلە و ابن عثیمین و ابن جبرینە، بەلگە: br>
- بەلگەکان گشتین بۆ قورئان خوێندنەوە، جا بە لەبەر خوێندنەوە بێت یان لەسەر قورئان. br>
-لە پێشینەکان نەقل نەکراوە کە ڕێگرییان کردبێت لە قورئان خوێندنەوە لەناو نوێژ لەسەر قورئان. br>
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەگەر بخوێنێتەوە لەسەر قورئان ئەوا نوێژی بەتال نابێت جا قورئان لەبەری بێ یان نا، بەڵکو دەبێت ئەمە بکات ئەگەر فاتیحەی لەبەر نەبێت، ئەگەر چی ھەندێک جار وەرەقەش ھەڵبداتەوە نوێژی بەتال نابێت. ئەمە ڕای ئێمەیە و وتەی ئیمام مالک و أبی یوسف و محمد و ئەحمەدە). المجموع (٤/٢٧).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام