سەردێری پرسیار:کەسێکی قورئانی لەبەرە لەسەر مصحف دەخوێنێتەوە لەناو نوێژ؟

بەرواری دانان :2022-07-22 کۆدی پرسیار:2559

پرسیار:

پرسیار: کەسێکی قورئانی لەبەرە لەسەر مصحف دەخوێنێتەوە لەناو نوێژ؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: صالح الفوزان خوا بیپارێزێت پرسیار لێی دەکرێ: ئایا قورئان خوێندنەوە لەسەر قورئان باشترە بە لەبەر خوێندنەوە؟ br>
صالح الفوزان خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت:(سەبارەت بە ناو نوێژ باشتر وایە بە لەبەر قورئان بخوێنێتەوە، چونکە ئەگەر لەسەر قورئان بخوێنێتەوە چەند کردەوە دووبارە دەبێتەوە لەناو نوێژدا، وەک گرتنی قورئان و ھەڵدانەوەی و سەیر کردنی پیتەکان و ھەروەھا ئەوەشی لە دەست دەچێت کە دەستی ڕاستی لەسەر چەپ دادەنێت و لەسەر سینگ کاتی قورئان خوێندنەوە و ھەندێک جار ئەوەشی لە دەست دەچێت کە کاتی ڕکوع دەستی لە تەنیشتی خۆی دوور ناخاتەوە، ئەگەر قورئان لە بن ھەنگلی دابنێ). المنتقی من فتاوی الفوزان (٢/٣٥). br>
یەکێک لە زیانەکانی قورئان خوێندنەوە لەسەر قورئان یان موبایل یان شاشە وا لە ئیمام دەکات قورئان لەبەر نەکات یان مراجعەی پشت گوێ دەخات. br>
وتەی ڕاست ئەوەیە کە دروستە لەسەر قورئان یان موبایل یان شاشە قورئان بخوێنیتەوە، جا نوێژی سونەت بێت یان واجب .

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام