دەکرێت ڕوونکردنەوە بدەن لەسەر سوجدەی نوێژ؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بە سوجدەی نوێژ دەڵێن:
ـ سوجدەی نوێژ ڕوکنێکە لە ڕوکنەکانی نوێژ.
ـ ژمارەی سوجدەکان دوو سوجدەیە لە هەر ڕەکاعەتێک.
ـ واجبە سوجدە لەسەر حەوت ئەندامەکان ببردرێت، نێو چاوان لەگەڵ لوت، هەردوو دەست و هەردوو ئەژنۆ و هەردوو قاچ.
ـ سوننەتە هەردوو دەستەکان ببەیت پێش ئەژنۆکانت، لەسەر وتەیەک لە وتەکان.
ـ سوننەتە هەردوو ڕانەکان لێک بکەیتەوە و ورگت بەرز بکەیتەوە لەسەر ڕانەکان.
ـ سوننەتە هەردوو دەستەکان لە سوجدە بەرامبەر هەردوو شان یان گوێیەکان دابنێیت.
ـ دەبێت هەردوو بازووەکان بەرز بکەیتەوە و لەسەر زەوی ڕانەخەیت.
ـ سوننەتە پەنجەکانی قاچ ڕووی لە قیبلە بێت کاتێ لە سوجدە دەمێنیتەوە و زیکر دەخوێنیت.
ـ زیکر و دوعا خوێندن لە سوجدە.