پرسیار: حوکمی ئەو کەسەی دەڵێت: (دونیا خۆش نییە)؟
وەڵام: گوتنی ئەم وتەیە: (دونیا خۆش نییە) دوو ئەگەری:
١ـ ئەگەر تەنها مەبەست پێی خەبەر بێت و وەسف کردنی بێ نرخی دونیا بێت بەرامبەر قیامەت، وە مرۆڤ تێیدا ماندووە و پشوو نادات مەگەر لە بەهەشت نەبێت، ئەمەیان هیچی تێدا نییە و دروستە.
٢ـ ئەگەر مەبەستی ناڕازی بوون بێت و ئارام نەگرتن بێت لەسەر قەدەری خوا، ئەمەیان دروست نییە.