سەردێری پرسیار: ئایا باپیر میرات وەردەگرێت ؟ ئەگەر وەربگرێت چەند وەردەگرێت ؟

بەرواری دانان: 2018-10-04 کۆدی پرسیار: 257

پرسیار:

پرسیار // ئایا باپیر میرات وەردەگرێت ؟ ئەگەر وەربگرێت چەند وەردەگرێت ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن میراتی باپیر ئەم سێ حالەتانەن :

حالەتی یەکەم // باپیر میرات وەردەگرێت بە دیاریکراوی لە شەش بەشی میرات یەک بەش وەردەگرێت بە دوو مەرج :

(١) دەبێت مردوو نەوەی ھەبێت .

(٢) دەبێت مردوو باوکی نەمابێت .

نموونە : کەسێک دەمرێت لە باپیری و کوڕی ، باپیر لە شەش بەشی میرات بەش دەبات وە ئەوەی دەمێنێتەوە بۆ کوڕی مردووە .

حالەتی دووەم // باپیر میرات وەردەگرێت بێ دیاریکراوی واتە بە تعصیب وەردەگرێت بە دوو مەرج :

(١) دەبێت مردوو نەوەی نەبێت .

(٢) دەبێت مردوو باوکی نەمابێت .

نموونە : کەسێک دەمرێت لە دایکی و باپیری ، دایک لە سێ بەشی میرات یەک بەش دەبات وە ئەوەی دەمێنێتەوە بۆ باپیرە .

سێیەم // باپیر میرات بە دیاریکراوی وەردەگرێت واتە لە شەش بەش یەک بەش وەردەگرێت وە بە دیار نەکراویش وەردەگرێت پێکەوە بە دوو مەرج :

(١) دەبێت مردوو منال و نەوەی مێینەی ھەبێت ، نێرینەی لەگەڵ نەبێت .

(٢) دەبێت مردوو باوکی نەمابێت .

نموونە : کەسێک دەمرێت لە کچی و باپیری ، کچ نیوەی میرات دەبات وە باپیر لە شەش بەشی میرات یەک دەبات و وە ئەوەی دەمێنێتەوە بۆ باپیر ، واتە باپیر بە دوو جۆر میراتی برد نە دیارکراوی و تعصیب .

ئەم سێ حالەتانەی باپیر مەبەستمان ئەو باپیرەیە کە لە نێوان باپیر و مردوو مێینە نەبێت ، وەک باوکی دایک

بنچینە / ھەموو میرات گرێکی اصول ( واتە باوک و باپیر و باوکی باپیر بەرەو سەرەوە ، وە دایک و داپیر و دایکی داپیر بەرەو سەرەوە ) ئەوەی ژێر خۆی بێ بەش دەکات لە میرات ئەگەر لە جنسی خۆی بوو ، واتە دایک داپیر بێ بەش دەکات چونکە لە جنسی خۆیەتی ھەردووک مێینەن ، وە باوک باپیر بێ بەش دەکات لە میرات چونکە لە جنسی خۆیەتی .

نموونە : کەسێک دەمرێت لە باوکی و باپیری ، ھەموو ماڵ بۆ باوكە و باپیر ھیچ وەرناگرێت .

نموونە : کەسێک دەمرێت لە دایکی و داپیری و مامی ، دایک لە سێ بەشی میرات یەک بەش دەبات ، وە ئەوەی دەمێنێتەوە بۆ مامە وە داپیر ھیچ میرات وەرناگرێت .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام