پرسیار: حوکمی ئەو کەسەی دەڵێت: فریشتەی ڕوح کێشان بەناو خەڵکی ئەم شارە کەوتووە، یان دانیشتووە لەم شارە؟
وەڵام: گوتنی ئەم وتەیە دوو ئەگەری هەیە:
١ـ ئەگەر وەک گاڵتە کردن بە فریشتەی ڕوح کێشان ئەمە بڵێت، ئەوە گاڵتە کردن بە هەر فریشتەیەک لە فریشتەکان کوفرە.
٢ـ ئەگەر وەک خەبەر ئەمە بڵێت، کە فریشتەی ڕوح کێشان ڕوحی خەڵکێکی زۆری ئەو شارەی کێشاوە، بێ ئەوەی هیچ نییەتی گاڵتەکردنی هەبێت، ئەمەیان کوفر نییە.
کەسی عاقڵ نابێت ئەم قسانە بکات، چونکە فریشتەی ڕوح کێشان لە هەموو شوێنێکە و لە هیچ شارێک دانانیشێت، بەڵکو نێردراوێکە فەرمانی پێی کراوە ڕوحی بەندەکان بکێشێت، مرۆڤ دەبێت ئاگادار بێت کەلیمە هەیە دەیڵێت و لای ئاساییە و شتێکی کەمە، کەچی حەفتا پایز لەناو ئاگردا دەمێنێتەوە لەبەر ئەم کەلیمەیە.