پرسیار: حوکمی فرۆشتنی ئێسکی مرۆڤ؟
وەڵام: زانایان دەڵێن دروست نییە ئێسکی مرۆڤی موسڵمان کڕین و فرۆشتنی پێ بکرێت، هەروەها دروست نییە توێژینەوە و تاقیکردنەوە و فێرکردنیشی لەسەر بکرێت، واجبە بنێژرێت وەک ڕێز بۆی.
ـ خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَلَقَد كَرَّمنَا بني ءَادَمَ) [الإسراء:٧٠].
ـ عن عائشة رضي الله عنها أن النبي صلى الله عليه وسلم قال: (كَسْرُ عَظْمِ الْمَيِّتِ كَكَسْرِهِ حَيًّا). رواە أحمد (24730)، وأبو داود (3207)، وابن ماجه (1616)، وصححه الألباني في "صحيح أبي داود".
زانایان ڕێگەیان داوە توێژینەوە یان فێرکردن لەسەر لاشەی کافرێک بکرێت خوێنی پارێزراو نەبێت، وەک کافرێک شەڕ دژی موسڵمانان دەکات یان هەڵگەڕاوە لە دین، بەڵام ئەمەش ئەو کاتە دروستە ئەگەر زۆر پێویست بێت و هیچ جێگرەوەی تری نەبێت و بەرژەوەندی تێدا بێت.