پرسیار: ئایا نوێژی سوننەت لە ماڵەوە بکرێت باشترە یان مزگەوت؟
وەڵام: زانایان دەڵێن ئەنجام دانی نوێژی سوننەت لە ماڵەوە باشترە لە مزگەوت، کە ئەمە وتەی هەر چوار مەزهەبەکانە، بەڵگە:
ـ پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم دەفەرمووێت: (باشترین نوێژی بەندە ئەوەیە لەماڵەوە ئەنجامی بدات جگە لە نوێژی واجب) رواه البخاري (٧٢٩٠) واللفظ له ومسلم (٧٨١).
ـ پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم نوێژە ڕواتبەکانی لە ماڵەوە ئەنجام داوە. رواه مسلم (٧٣٠).
ـ هەروەها نوێژی سوننەت لە ماڵەوە باشترە بۆ سەلامەت بوون لە ڕیا.
ـ بۆ ئەوەی بەرەکەت بکەوێتە ئەو ماڵە و ڕەحمەت و فریشتەکان دابەزنە سەری، هەروەها بۆ ئەوەی شەیتان لەو ماڵە ڕابکات، مالەکە نەبێتە گۆڕستان و شوێنێکی مردوو.