پرسیار: بۆچی لە هەندێک شوێنی قورئانی پیرۆز بۆ هاوسەر (واتە: پیاو) وشەی (زوج) بۆی بەکارهاتووە و لە هەندێک شوێنی تر وشەی (بعل) بەکارهاتووە؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بە جیاوازی نێوان ئەم دوو وشەیە دەڵێن:
(زوج): لە زمانەوانیدا مانای هاوتا و هاوشێوە هەڵدەگرێت.
(بعل): لە زمانەوانیدا مانای گەورەی کەسێک (السید) و خاوەنی شت (مالك) هەڵدەگرێت.
لە قورئانی پیرۆزدا بۆ هەر شوێنێک و بابەتێک وشەی گونجاو بەکارهاتووە کە پەیوەندی بە بابەتەکەوە هەبێت، نموونە لەم دوو ئایەتە:
ـ خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَالْمُطَلَّقَاتُ يَتَرَبَّصْنَ بِأَنْفُسِهِنَّ ثَلَاثَةَ قُرُوءٍ وَلَا يَحِلُّ لَهُنَّ أَنْ يَكْتُمْنَ مَا خَلَقَ اللهُ فِي أَرْحَامِهِنَّ إِنْ كُنَّ يُؤْمِنَّ بِاللهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ وَبُعُولَتُهُنَّ أَحَقُّ بِرَدِّهِنَّ فِي ذَلِكَ إِنْ أَرَادُوا إِصْلَاحًا وَلَهُنَّ مِثْلُ الَّذِي عَلَيْهِنَّ بِالْمَعْرُوفِ وَلِلرِّجَالِ عَلَيْهِنَّ دَرَجَةٌ وَاللهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ) [البقرە: ٢٢٨].
ـ خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَإِذَا طَلَّقْتُمُ النِّسَاءَ فَبَلَغْنَ أَجَلَهُنَّ فَلَا تَعْضُلُوهُنَّ أَنْ يَنْكِحْنَ أَزْوَاجَهُنَّ إِذَا تَرَاضَوْا بَيْنَهُمْ بِالْمَعْرُوفِ) [البقرە:٢٣٢].
لە ئایەتی یەکەم لە وتەی (وَبُعُولَتُهُنَّ)، وشەی (بعل) بەکارهاتووە بۆ پیاو، چونکە پیاو گەورە و بەڕێوەبەری ماڵەوە و ئافرەتە، بۆیە خطاب بۆ پیاوە و ئەو گەورەیی ئافرەتە و دەتوانی بیگەڕێنێتەوە دوای تەلاقی ڕەجعی، بەڵام لە ئایەتی دووەم خطاب بۆ وەلی ئافرەتە نەک (زوج)، بۆیە وشەی (بعل) بەکارنەهاتووە بۆ پیاو.
وتراوە: (بعلة) بۆ ئافرەت بەکاردێت، چونکە کاتێک خۆی دەکاتە گەورە و خاوەنی هەموو شتێک، ئەو کات شوێن هەواو ئارەزووی خۆی کەتووە.