پرسیار: ئایا دروستە دەرمان بخۆم نسبەیەک کحولی تێدایە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن نابێت دەرمان تێکەڵ بە کحول بکرێت، دەبێت بڕێژرێت، ئەگەر دەرمان تێکەڵ کرا بە کحول، ئەوەی سەیری ڕێژەی کحولەکە دەکەیت، ئەگەر زۆر بوو و دەرمانەکە بووە سەرخۆشکەر، کەسەکە پێی سەرخۆش بوو، ئەمەیان عەرەقە و حەڕامە بخۆیت.
ئەگەر نسبەکەی کەم بوو و بەجۆرێک ئەگەر بیخۆیت سەرخۆش نابێت، دروستە بخۆیت. (فتاوى الجنة الدائمة) (22/110)، (لقاءات الباب المفتوح) لابن عثیمین(3/231).