سەردێری پرسیار:پرسیار: ئایا دەتوانی بڵێی ڕزقی بەندەکان لەسەر خوا واجبە، لەبەر وتەی: (وَمَا مِنْ دَابَّةٍ فِي الْأَرْضِ إِلَّا عَلَى اللَّهِ رِزْقُهَا)؟

بەرواری دانان :2022-08-12 کۆدی پرسیار:2580

پرسیار:

پرسیار: ئایا دەتوانی بڵێی ڕزقی بەندەکان لەسەر خوا واجبە، لەبەر وتەی: (وَمَا مِنْ دَابَّةٍ فِي الْأَرْضِ إِلَّا عَلَى اللَّهِ رِزْقُهَا)؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن بەندە بۆی نییە شت لەسەر خوای گەورە واجب بکات، چونکە خوای گەورە خۆی خاوەنی هەموو شتێکە و پەروەردگاری هەموو جیهانە، بەندەش بەندەیە و مولکی خوایە.

خوای گەورە هەندێک شتی لەسەر نەفسی خۆی واجب کردووە وەک فەزل و ڕەحمەت و بەخشندەیی، بەندە بۆی نییه شت لەسەر خوا واجب بکات، بەڵکو دەتوانێ بڵێت خوای گەورە بە فەزل و ڕەحمەت و بەخشندەیی خۆی فلانە لەسەر خۆی واجب کردووە.

سەبارەت بەم ئایەتە زانایان دەڵێن:

١ـ خوای گەورە لەبەر ئەوە بە واجب لەسەر خۆی باسکردووە وەک زەمانەتی ڕزق پێدان کردن و بێ ئەوەی دوا بکەوێت.

٢ـ واجب بوون لەسەر خۆی مەبەست پێی واجبی یەکە بە ئارەزووی خۆیەتی، نەک بەشێوەی پابەند بوون.

٣ـ پیتی (علی) مانای (من) هەڵدەگرێت، هەروەک خوای گەورە دەفەرمووێت: (الَّذِينَ إِذَا اكْتَالُوا عَلَى النَّاسِ يَسْتَوْفُونَ) (فتح الرحمن) للأنصاري (ص:258-259).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام