پرسیار: دەکرێت بە کورتی باسی فەزلی ڕەوشتی جوان بکەن؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بە فەزلی ڕەوشتی جوان دەڵێن:
ـ هۆکارە بۆ چوونە بەهەشت.
ـ هۆکارە بۆ بەدەست هێنانی خۆشەویستی خوا.
ـ قورسترین شتە لەسەر میزان لە ڕۆژی قیامەتدا.
ـ پاداشتی چەند بەرامبەرە.
ـ لە باشترین کردەوەی بەندەکانە.
ـ تەمەنی مرۆڤ درێژ دەکات و شار ئاوەدان دەکاتەوە.
ـ ڕەوشتی جوان نیشانەی تەواوی ئیمانی کەسەکەیە.