پرسیار: بوونی مێروولە لە ماڵەوە نیشانەی سیحر و چاوە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن بوونی مێروولە نیشانەی سیحر و چاو نییە، بۆیە دەبێت موسڵمان خۆی بپارێزێت لەو بیروباوەڕە پووچانە، وە لەسەری واجبە تەوەکول بخاتە سەر خوای گەورە، چونکە سوود و زیان هەموو بەدەست خوای گەورەیە، مرۆڤ و ساحر و هەموو دروستکراوێک ناتوانێت هیچ زیان بەکەس بگەیەنێت مەگەر بە ئیزنی خوای گەورە.