سەردێری پرسیار:پرسیار: دروستە بەكەسێك بڵێی مەرگی من پێش مەرگت كەوێ یان بوترێ دوعا ئەكەم من پێش تۆ بمرم؟ زۆركات ئەمە بەكار ئەھێندرێ بۆكەسێكی خۆشەویست، جائیزە؟

بەرواری دانان :2022-08-26 کۆدی پرسیار:2584

پرسیار:

پرسیار: دروستە بەكەسێك بڵێی مەرگی من پێش مەرگت كەوێ یان بوترێ دوعا ئەكەم من پێش تۆ بمرم؟ زۆركات ئەمە بەكار ئەھێندرێ بۆكەسێكی خۆشەویست، جائیزە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەلێن تەمەن درێژی لەسەر کردنی کردەوەی باش باشترە لەوەی کە بمریت، بۆیە پێشینەکان کاتی سەرەمەرگ دەگریان لەبەر ئەوەی لە کردەوەی باش دادەبڕدران، لەبەر ئەوە پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم نەهی کردووە لە ئاوات خواستن بە مردن، چونکە ئیماندار بێ بەش دەبێت لە کردەوەی باش.

زانایان دەڵێن ئاوات خواستن بە مردن ئەم سێ حالەتانەن:

یەکەم: ئەگەر بۆ ناخۆشی و بەلای دونیا ئاواتی مردن بخوازێت، ئەمەیان نابێت و دروست نییە.

دووەم: ئەگەر ترسی ھەبێت لە دین و تووشی فیتنە ببێت، لەم حالەتە دروستە ئاواتی مردن بخوازیت.

سێیەم: ئەگەر ئاوات بخوازێت بۆ شەھید بوون، ئەمەیان دروستە کە چەندین فەرموودە ھاتوون.

سەبارەت به وتەی: (مەرگی من پێش مەرگت كەوێ یان بوترێ دوعا ئەكەم من پێش تۆ بمرم)، باشتر وایە مرۆڤ ئەم دوعایه نەکات، ئەوە بڵێت کە سوننەت پێی هاتووە: (اللهم أحيني ما كانت الحياة خيرًا لي، وتوفني ما كانت الوفاة خيرًا لي)، باشتر وایە دوعای خێری دونیا و ئاخیرەت بۆی بکرێت نەک بەم شێوەیە ئاوات بخوازرێت، واللە ٲعلم.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام