پرسیار: دەکرێت بە کورتی ڕوونکردنەوە بدەن لەسەر نوێژی چێشت تەنگاو (صلاة الضحی)؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بە نوێژی چێشت تەنگاو دەڵێن:
یەکەم: (حوکمی نوێژەکە): نوێژی چێشت تەنگاو سوننەتە لەسەر وتەی هەر چوار مەزهەبەکان.
دووەم: (کاتی نوێژەکە): کاتەکەی دوای بەرزبوونەوەی خۆر دەکرێت بە قەد ڕمێک، مقدارەکەی بە کات دوای خۆرھەلاتن نزیکەی یەک چارەکە، باشتر وایە لەو کاتە بکرێت کە خۆر بەرز دەبێتەوە و دونیا گەرم دەبێت بێچووی وشتر لەسەر زەوی ھەڵدەستێت لەبەر گەرما، لەبەر وتەی پێغەمبەر صلَّى اللهُ عليه وسلَّم: (صلاة الأوَّابين حين تَرمَض الفِصالُ).
سێیەم: (نوێژی چێشت تەنگاو و خۆر هەڵاتن): نوێژی چێشت تەنگاو و نوێژی خۆر هەڵات هەردووکیان یەک نوێژن و دوو نوێژی جیاوازن نین لەسەر وتەی ڕاستی زانایان.
چوارەم: (ژمارەی ڕەکاعەتەکان): کەمترین ڕەکاعەت دوو ڕەکاعەت کە هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەمە، وە زۆرترینیش سنوری نییە لەسەر وتەی ڕاستی زانایان.